دوابەدوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای عێراق کۆتا بزمار لەتابووتی تیرۆریستانی داعش دەدەن لەموسڵ، یەکێک لەوئەرکانەی رووبەرووی حکومەتی بەغداد دەبێتەوە، بونیادنانەوەی ئەوناوچانەیە کەبەھۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە، پێشبینیش دەکرێت ئەوکارە تێچوونێکی زۆری بوێت.
لەوچوارچێوەیەدا، ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەسەر بونیاندنانەوەی موسڵ لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی لەدەستی تیرۆرستانی دعش بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە، شاری موسڵ ١٩٠ ملیۆن دۆلاری پێویستە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ بونیاد بنرێتەوە.
لەراپۆرتەکەدا ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکردووە، بەپێی لێکۆلینەوەکانی خۆیان ئەو بڕەپارەیان بۆ بونیادنانەوەی موسڵ دیاریکردووە بەڵام، رەنگە ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات، بەتایبەت لەکاتێکدا کەتیرۆریستانی داعش لەدوای خۆیان شارەکە زیاتر وێران بکەن.
بەپێی راپۆرتەکەی ئەو ئاژانسە ئەمریکییە، دوای کۆنتڕۆلکردنەوەی موسڵ، پڕۆسەی گەرانەوەی ھاووڵاتیان بۆ شارەکە کاتێکی زۆر ناخایەنێت، بەڵام ئەوەی پرۆسەکە دوادەخات ئەوەیە کەداعش زۆرێک لەباڵەخانەکانی موسڵی بۆمبرێژکردووە و پێویستە بۆمبەکان پوچەڵبکرێنەوە.
دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندن ناوچەی عێراق لەدەستی تیرۆریستانی داعش، حکومەتی بەغداد ھەوڵیداوە بەززووترین کات خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە بەئامانجی ئەوەی ئاوارەکانی عێراق ژیانی خۆیان دەستپێبکەنەوە و پێشتریش دەیان ھەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
لەلایەکی ترەوە نوسینگەی کاروباری ئاوارەکان لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەئامانجی گەڕانەوەی ئارامی و ھاوکاریکردنی ئاوارەکان ، نوسینگەکەیان ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن دۆلای کۆکردۆتەوە و و پێشکەش بەعێراقی دەکەکات، ھاوکات بەڵێنیشیداوە بۆ بونیاد نانەوەی عێراق ھاوکاری زیاتری بۆ بەغداد رەوانە بکات.
ھەرلەوچوارچێوەیەشدا پرۆگرامی گەشەپێدانی سەر بەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، رێکخراوەکەیان ٤٧٠ ملیۆن دۆلار بۆ گەرانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ عێراق تەرخانکردووە، جەختیشیکردۆتەوە لەوەی بەھۆی بونی تیرۆریستانی داعش لەشاری موسڵ و ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی ئەو شارە، بە رێژەی ٤٠% زیان بەر موسڵ کەوتووە.
٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٠:٥٤
News ID: 795166
دوابەدوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای عێراق کۆتا بزمار لەتابووتی تیرۆریستانی داعش دەدەن لەموسڵ، یەکێک لەوئەرکانەی رووبەرووی حکومەتی بەغداد دەبێتەوە، بونیادنانەوەی ئەوناوچانەیە کەبەھۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە، پێشبینیش دەکرێت ئەوکارە تێچوونێکی زۆری بوێت.